سلێمانی.. دەنگۆی کوژرانی گەنجێک لەلایەن بەرپرسێکی حزبییەوە بڵاو دەبێتەوە
نەقیب سائیب سەلام، گوتەبێژی یاریدەدەریەتیی پۆلیسی سلێمانی بۆ کاروباری قەزا و ناحیەکان، ڕایگەیاند: "سەر لە بەیانیی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو 17/1/2017، لە گەڕەکی قولەرەیسیی شاری سلێمانی، تەرمی گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ دۆزرایەوە کە شوێنی فیشەک بە جەستەیەوە دیار بووە”. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەو گەنجە، پیشەی کرێکاری بووە و ناوی (گ-ی)ە و دانیشتووی شاری سلێمانییە و لەلایەن کەسوکاریەوە سکاڵای یاسایی تۆمار کراوە، ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە”.
نەقیب سائیب سەلام ئەوەشی ئاشکرا کرد کە : "گەنجەکە ناوی (گ.ی)ە و لەدایکبووی ساڵی 1994ە، پیشەی کرێکار بووە".
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕێک، دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە گەنجەکە لەلایەن کەسێک بە ناوی (ع.چ) کە بەرپرسیارێتی لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هەیە، کوژراوە.
باسنیو
