پەیامی هاوخەمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا قادری گەڵاڵە
بەڕێزان خانەوادەی ڕەحمەتی مامۆستا مامۆستا مەلا قادر شێخ محەممەد سکتانی ناسراو بە مەلا قادری گەڵاڵە
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناودار و زانای ئایینی و نیشتیمانپەروەر، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی زانایانی ئایینی و قازیی شۆڕش و ئەندامی لیژنەی باڵای فەتوای کوردستان، مامۆستا مەلا قادر شێخ محەممەد سکتانی ناسراو بە مەلا قادری گەڵاڵەمان پێگەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و مامۆستایانی ئایینی و هاوڕێیانی مامۆستای ڕەحمەتی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لەخوای گەورە داواکارم گیانی مامۆستا مەلا قادر بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
kdp-
