موئیهد ته‌یب: په‌كه‌كه به‌ئاشكرا پاره و فه‌رمان له به‌غداوه وه‌رده‌گرن
(موئیهد ته‌یب) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال بۆته سه‌ر ئێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێویسته پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه بیر له‌وه بكه‌نه‌وه زیاتر نه‌بنه مه‌ترسی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی شنگال تازه نایانه‌وێ له‌ناوچه‌كه‌دا چه‌كداری په‌كه‌كه هه‌بێ، چونكه مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال كاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆسه‌ر ره‌وشی ناوچه‌كه و ململانێی زیاتر ده‌خاته نێوان لایه‌نه‌كان، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه ده‌یه‌وێ خه‌بات بكات ئه‌وه با بچنه‌وه شوێنی مه‌یدانی خه‌باتی خۆیان له باكووری كوردستان ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیان ده‌كه‌ین بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی.
(ته‌یب) گوتیشى: "به‌داخه‌وه وڵات هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشێوی له‌ناوچه‌كه هه‌بێت پشتگیری و هاوكاری چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كشێنه‌وه له شنگال، من چه‌ندین جار به‌دواداچوونم كردووه، په‌كه‌كه‌ش خۆی نهیشاردووتهوه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه هاوكاری دارایی ده‌كرێن و فه‌رمانیشیان له به‌غداوه بۆ دێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه بۆ سه‌ر گه‌لی كورد، هێزی كوردی هه‌بێت بێ هه‌رێمی كوردستان فه‌رمان له به‌غدا وه‌ربگرێت، ئه‌وانیش بۆ ئه‌وه پشتگیری له‌په‌كه‌كه ناكه‌ن تا خه‌باتی خۆیان بكه‌ن بۆ ئامانجه‌ی بۆی دامه‌زراون، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن.
kdp-
