حكوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر دابه‌ش نه‌كردنی به‌شه خۆراكی هاوڵاتیان، به پاره قه‌ره‌بوویان ده‌كاته‌وه
(نه‌جیبه نه‌جیب) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "وه‌زیری بازرگانی عێراق له‌باره‌ی خراپی جۆری كه‌ل و په‌لی خۆراكی مانگانه، بانگی په‌رله‌مان ده‌كرێت، چونكه چه‌ندین جاره له كاتی دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌دا كه‌ل و په‌لی خراپ كه شیاو نییه بۆ خواردن دابه‌ش ده‌كرێت، له‌ماوه‌كانی رابردووش جۆره برنجێك به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كراوه، كه شیاونیه بۆ خواردن و گومانی زۆری له‌سه‌ره، به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كانی ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی دارایی نزیكه‌ی 600 تۆن له‌و برنجه له به‌نده‌رێكی شاری به‌سره رێگری لێكراوه بێته نێو عێراق و دابه‌ش بكرێت.
(نه‌جیب) گوتیشى: "له‌سه‌ر خراپی كوالێتی به‌شه خۆراكی مانگانه به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و جگه له‌وه‌ش زۆرێك له‌مادده‌كان دابه‌ش نه‌كراون له كاتی خۆیدا و بڕیاره حكوومه‌تی عێراق هاوڵاتیان به‌پاره قه‌ره‌بووبكاته‌وه و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه‌ش هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام زانیاری وردم به‌رده‌ست نیه له‌سه‌ر چه‌ند ماده‌ی خۆراك هاوڵاتیان قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه، ته‌نیا ئه‌وه روونه كه ده‌بێت هاوڵاتیان قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه.
kdp-
