- ئه‌ڵمانیا.. خولی سریه‌ی به‌رگری کیمیاوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌رکه‌وتووانه‌ کوتاییهات

- ئه‌ڵمانیا.. خولی سریه‌ی به‌رگری کیمیاوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌رکه‌وتووانه‌ کوتاییهات
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا ده‌ڵێـت، ئەمڕۆ لە قامشلۆ دژی کردەوەکانی پەیەدە خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو، چونکە دوێنێش کە تەرمی پێشمەرگەیەک ڕەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرابوو، ئاسایشی پەیەدە تەرمەکەی ڕفاندبوو و ڕێگەی نەدابوو خەڵک پێشوازی بکات.

(نەواف ڕەشید) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتى: "ئەمڕۆ لە قامشلۆ لە دژی کردەوەکانی پەیەدە کە بەردەوام دژی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامیدەدات سازدرا و تێیدا خەڵکێکی زۆر بەشداری کردبوو لەوانە بەرپرسی دەستەی کارگێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سووریا (محەممەد ئیسماعیل) کە پێش دوو رۆژ لەزیندان ئازادکراوە.

(ڕەشید) گوتیشی: "ئاسایشی پەیەدە دوێنێش لەکاتی ڕەوانە کردنی تەرمی شەھیدی پێشمەرگە (محەممەد ئەمین سلۆ) بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، ئاسایشی پەیەدە تەرمەکەیان ڕفاندووە و ڕێگریان لەخەڵک کردووە پێشوازی لێبکەن و دواتر خۆیان بردوویانه‌ بۆ گۆرستان و بەخاکسپێردراوە.


ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد ده‌شڵێت، پەیەدە دەزانێت بۆ شەھیدانی ئێمە بە ھەزاران خەڵک کۆدەبنەوە، بۆیە ڕێگری لەخەڵک دەکەن بچنە پێشوازی شەھیدانی پێشمەرگە.
kdp-
Top