ئه‌ڵمانیا.. خولی سریه‌ی به‌رگری کیمیاوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌رکه‌وتووانه کوتاییهات
رائید (ئیسلام چالی) فەرماندەی سریەی بەرگری كیمیایی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ هه‌ینى له فێرگه‌ی کیمیاوی زونتهۆڤن له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوونی خولی کیمیاوی پێشمه‌رگه‌کانی سریه‌ی به‌رگری کیمیاوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌چوو، له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا فه‌رمانده‌و ژماره‌یه‌ک له ئه‌فسه‌ر و مامۆستایانی فێرگه‌که ئاماده‌بوون، سه‌ره‌تا چه‌ند وته‌یه‌ک له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی فێرگه‌که پێشکه‌شکراو تیاییدا گوتی، "ئه‌مه باشترین و ڕێک و پێکترین خوله به‌شدارییان کردبێت له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، دواتر سه‌رپرشتیاری خوله‌که نه‌قیب (پاگالیس) وتی: ئێمه شانازی به ئێوه ده‌که‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له مه‌شق و ڕاهێنانی سریه‌ی به‌رگری کیمیاوی تا به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو فێری چۆنیه‌تی خۆپاراستن له چه‌کی کیمیاوی ببن، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوسراوێکی فه‌رمیم ئاراسته‌ی سه‌ره‌وه‌ی خۆم کردووه بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایانی سریه‌ی به‌رگری کیمیاوی به‌شداری له خولی پێشکه‌وتووتردا بکه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی زیاترین زانیاری و ڕاهێنان له باره‌ی چه‌کی کیمیاوی .
(چالی) گوتیشى، "دواتر دیاری رێزلێنانى پێشکه‌شی هه‌ر چوار وه‌رگێڕه‌که کرد که ئه‌وه ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه له‌گه‌ڵمان ماندوو بوون، منیش به‌ناوی خۆم و سریه‌ی به‌رگری کیمیاوی سوپاسی فێرگه‌ی کیمیاوی زونتهۆڤن و هه‌موو ئه‌فسه‌ر و مامۆستایان و وه‌رگێره‌کان کرد.
شایه‌نی باسه ماوی دوو هه‌فته‌یه ١٥ پێشمه‌رگه‌ی سریه‌ی به‌رگری کیمیاوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مه‌شق و راهێنان ده‌که‌ن له وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
kdp-
