مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ ده‌كات

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ ده‌كات
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا، پیرۆزبایی له‌ دۆناڵد ترامپ كرد، بەبۆنەی سوێندخواردنی وەك سەرۆكی ئەمەریكا.


راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لە تویتەكەیدا، داوای پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و ئه‌مەریكا ده‌كات و نووسیویه‌تی "پیرۆزبایی خۆم له‌ سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ ده‌كه‌م، ئێمه‌ چاومان له‌ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی تایبه‌تی نێوان كوردستان و ئه‌مریكایه‌".


دۆناڵد ترامپ ئەمڕۆ هەینی وەكو چلوپێنجەمین سەرۆكی ئەمەریكا دەستبەكار بوو.
bas news-
Top