پەرلەمانتارێکی یەکێتی: خەڵکی کوردستان دهخوازن پارتی و یەکێتی ڕێكبكهون
ئاماژە بەوە دەکات کە خەڵکی کوردستان چاوەڕپارتوانی دەرئەنجامی باش لە کۆوبونەوەی پارتی و یەکێتی دەکات، دەشڵیت: "رێککەتنی ستراتیژی هەرماوە". سەرکردەیەکی پارتیش دەلێت: "ئەو رێککەوتنە گرنگە".
بڕیارە حەفتەی دابێ شاندی یەکێتیی و پارتی کۆ ببنەوە و پێوەست بە کۆبوونەوەکانیش (نەجات حەسەن) ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیمکراتی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیاری کرد، ''پارتی و یەکێتیی بەرپرسیارێتیی ئەم قۆناغەی کوردستانیان لەسەر شانە بە حوکمی ئەوەی پێگەی جەماوەریی و بەرپرسیارێتیی زیاتریان هەیە، جا بۆیە گرینگە هەردوو لا لەسەر پرسی حکوومەت و ئیدارەدانی کوردستان رێکبکەون.''
دەشڵێ، ''بۆ هەموولایەک روون بووهتەوە کە لە بۆشاییی رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان پارتی و یەکێتی دۆخی کوردستان بەکوێ گەیشت، بۆیە گرینگە کە لە کۆبوونەوەکانی دابێ، هەردوو لا پرسە گرینگەکان یەکلا بکەنەوە و لەسەر پرسی حکوومەت و سیاسەتی حکوومەت رێککەون.''
هاوکات (قادر وەتمان)، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لیستی یەکێتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی هەرماوە و رەت نەکراوەتەوە، خەڵکی کوردستان بە پەرۆشەوە چاوەڕوانن کە پارتی و یەکێتی بگەنەوە رێککەوتن لەسەر ئەو پرسانەی کە خاڵی ناکۆکین، بۆ ئەوەی بە هەردوولا بتوانرێ کێشەکان چارە بکرێن.''
kdp-
