سهرۆك بارزانی و مۆگرینی كۆ بوونەوە
لەمیانەی بەشداریكردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس لە سویسرا، (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (فدریكا مۆگرینی) بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا كۆ بووەنەوە. بهگوێرهی زانیارییهكان، (سهرۆك بارزانی) و (مۆگیرینی) لەبارەی شەڕی دژی داعش و بارودۆخی ناوچەكە لە دوای شەڕ و پاككردنەوەی لە داعش گفتوگۆیان کرد.
رۆژی سێشەممە 17-1-2017، 47ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهان بەناونیشانی "وەڵامدانەوە و بەرپرسیارێتیی سەرکردەکان" لە داڤۆسی سویسرا دەستی پێكرد.
سەرۆکی وڵاتان، سەرکردە و کەسایەتییە بەنێوبانگەکانی جیهان و 750 پسپۆڕی جیهانی بەشدارن، گفتوگۆ لەسەر"هەژاری، گۆڕانکاری کەشوهەوا، چەکی کیمیایی، بزووتنەوە پۆپۆلیستییەکان و قەیرانی کۆچبەران" دەكرێت.
kdp-
