ڕاهێنه‌رى تۆپی پێی عێراق داواى قه‌ره‌بووى ملیارێك دینار له میدیاكارێك ده‌كات
به‌پێی به‌ڵگه دزه‌پێكراوه‌كان، ڕ‌ازى شنێشل، ڕاهێنه‌رى تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، سكالاى فه‌رمى له به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌ناڵى دیجله و میدیاكار "حه‌یده‌ر زه‌كى" پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى وه‌رزشى هه‌فتانه كردووه، هه‌روه‌ها داواى یه‌ك ملیار دینار قه‌ره‌بووى كردووه.
ئه‌و پێشكه‌شكاره پێشتر له به‌رنامه‌یه‌كیدا كه له‌كه‌ناڵى "دیجله"ـى عێراقی پێشكه‌شی ده‌كات، ڕه‌خنه‌ى توندى له شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پێی عێراق له ڕاهێنه‌ره‌كه، گرت.
bas news-
