بەڕێوەبەری پێشووی بانکی جەلەولا بڕیاری 10 ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو

بەڕێوەبەری پێشووی بانکی جەلەولا بڕیاری 10 ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو


دادگای تاوانەکانی دیالە، سزایی 10 ساڵ زیندانی بە سەر بەڕێوەبەری پێشووی بانکی ڕافدەین لە جەلەولا، بە شێوەی ئامادەنە بوو (غیابی) سەپاند.


بەپێی ڕاگەیاندراوی دەستەی دەستپاکی عێراق، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/1/2017، بڵاوی کردوەتەوە، کە وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە و تێیدا ھاتووە: "فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرای دەکات، کە دادگای تاوانەکانی دیالە سزایی زیندانی (ع.ر.ع) بەڕێوەبەری پێشووی بانکی ڕافدەین، لە شارەدێی جەلەولای سەر بە شارۆچکەی خانەقین لە سنووری پارێزگای دیالە دا، بە ھۆی ئەوەی بە شێوەیەکی نا یاسایی دەستی بە سەر زیاتر لە 4 ملیار و 63 ملیۆن دیناردا گرتووە و دزیویەتی".



ھەر لەو ڕاگەیەندراوەی دەستەی دەستەی دەستپاکی، ئەوەش ھاتووە: "تاوانبارەکە بە ماددەی 315ی یاسای سزادانی عێراقی بە شێوەی ئامادەنەبوو (غیاب) 10 ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە، دوای پەسەندکردنی سزاکە دادگای تەمیزی دیالە، دەست بە سەر موڵک و ماڵە گوازراوە و نەگوازراوەکانی بەڕێوەبەری پێشوی بانکی ڕافدەین لە جەلەولا دەگرێت".
bas news-
Top