منداڵێكى بریندار به‌ته‌نها و بێكه‌س له نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ولێر خه‌وێندراوه
به‌پێی ئه‌و پێگانه، منداڵه‌كه ماڵیان لهگهڕهكى "جه‌زائیر"ـى شارى مووسڵه، له‌گه‌ڵ دایكی‌دا له داعش هه‌ڵاتوون، به‌ڵام دایكی گیانى له‌ده‌ست داوه و منداڵه‌كه‌ش به‌ته‌نها و بێ كه‌س ماوه‌ته‌وه.
منداڵه‌كه ده‌ڵێت :" باوكم له مووسڵ ماوه‌ته‌وه". ئه‌و منداڵه ئێستا پێویستییه‌كى زۆرى به‌هاوكارییه .
به‌هۆى شه‌ڕه‌كانى مووسڵه‌وه، ده‌یان هاوولاتی برینداربوون و به‌شێكی زۆریان له نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، كه زۆربه‌ى برینداره‌كان به‌هۆى بۆردوومانه ههڕهمهكییهكانى داعشه‌وه، بریندار بوون.
له 17ى10ى2016ـه‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى نه‌ینه‌وا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق به هاوكارى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستی پێكردووه و تائێستا به‌شێكى ۆزرى ناوچه‌كه، ڕزگاركراوه و شه‌ڕیش به‌رده‌وامه.
bas news-
