په‌روه‌رده‌ى سلێمانى دوا كات بۆ گواستنه‌وه‌ى ڕاژه‌ى مامۆستایان دیاری ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، له نووسراوێكدا كه گشتاندنى كردووه بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانى ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات و قه‌ره‌داغ و سه‌ید سادق و پێنجوێن و ده‌ربه‌ندیخان و شاره‌زوور و شارباژێڕ و دوكان و پشده‌ر و ڕانیه و چه‌مچه‌ماڵ، دوایین كاتى بۆ گواستنه‌وه‌ى ڕاژه‌ى مامۆستایان و دانانیان له نێوان په‌روه‌ده‌ى شاره‌كاندا ئاشكرا، ده‌كات.
له نووسراوه‌كه‌دا كه به ژماره 1433 له 18/1/2017 ده‌رچووه و ئیمزاى دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌سه‌ره، هاتووه "ئاگادارى به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كه دواكات بۆ گواستنه‌وه‌ى ڕاژه و دانانى كاتى مامۆستایان له نێوان په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان تا به‌روارى 31/1/2017 ده‌بێت".
به‌پێى نووسراوه‌كه "دوا كات بۆ هه‌ر یه‌كه له په‌روه‌رده‌كانى پێنجوێن و سه‌ید سادق 25/1/2017 ده‌بێت"
bas news-
