"مه‌خمووری غه‌فوور" كتێبێك له‌باره‌ى "حه‌یران"ه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه
به‌پیی ئه‌و ئیمێله‌ى له "مه‌خموورى غه‌فوور"ـه‌وه بۆ (باس‌نیوز) هاتووه، كتێبه نوێیه‌كه‌ى "سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK" باس له حه‌یران ده‌كات.
وه‌ك نووسه‌ره سیاسه‌تمه‌داره‌كه له‌سه‌ر به‌رگى كتێبه‌كه‌ى ئاماژه‌ى پێداوه، " حه‌یران" ئه‌و ئاوازه سۆزداره‌یه كه له شمشاڵى شوانه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت و ڕۆژانى پێشوومان بیرده‌هێنێته‌وه، ئه‌و ڕۆژانه‌ى ژیان تیایدا بۆ كۆمه‌ڵگاى كوردى ئاسان بوو.
كتێبه نوێیه‌كه‌ى " مه‌خموورى غه‌فوور" به زمانى عه‌ره‌بى نووسراوه و وێنه‌یه‌كی نووسه‌ر له‌گه‌ڵ وێنه‌ى تابلۆیه‌ك كه گوزارشت له سۆزدارى و عه‌شقى نێوان كوڕ و كچێكى كورد ده‌كات، دانراوه.
bas news-
