وه‌زیرێكى حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌رگاى وه‌زاره‌ت به‌ڕووى هاووڵاتیاندا ده‌كاته‌وه
وه‌زیرێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیار ده‌دات پێشوازیكردن له هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران له هه‌فته‌ى ڕۆژێكه‌وه بگۆڕدرێت بۆ هه‌موو ڕۆژێكى هه‌فته به مه‌به‌ستى زیاتر به‌ده‌مه‌وه‌چوونى خه‌ڵك و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى مه‌ولود باوه‌مراد، وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان "وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌گه‌ڵ ساڵى نوێ‌دا به مه‌به‌ستى زیاتر بهدهمهوهبوونى خه‌ڵك و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان و خزمه‌تكردنى داواكارییه‌كانیان، بڕیار ده‌دات پێشوازیكردنى له هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران له هه‌فته‌ى ڕۆژێكه‌وه بگۆڕێت بۆ هه‌موو ڕۆژێك ".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه "وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن پێشتر هه‌موو ڕۆژانێكى سێ شه‌ممه ده‌رگاى وه‌زاره‌ت و نوسینگهكهى به ڕووى هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران واڵا ده‌كرد به مه‌به‌ستى سه‌ردانیكردن و بینینى خه‌ڵك بۆ خسته‌ڕووى داواكارى و گرفت و كێشه‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنیان به‌پێى پێویست".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕونیكردووه‌ته‌وه "مه‌ولود باوه‌مراد وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن هۆكارى ئه‌و بڕیاره‌ى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین خزمه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى و ئه‌و هاووڵاتیانه بكات كه كێشه و گرفتیان دێته پێش بۆئه‌وه‌ى زوو چاره‌سه‌ر بكرێت و فه‌رامۆش نه‌كرێن".
bas news-
