خانووه‌كانى شارۆچكه‌ى چۆمان و شاره‌دێكانى تاپۆ ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د قادره سوور، قائیمقامى چۆمان، به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند :" شارۆچكه‌ى چۆمان له چه‌ندین ڕووه‌وه تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه و زیاتر له 47 ساڵه كراوه‌ته قه‌زاو دوورترین شارۆچكه‌ی سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێره و له ڕووى ئابووریشه‌وه پێگه‌یه‌كى گرینگى هه‌یه‌و ناوچه‌یه‌كى سه‌ر سنووره، كه‌چى به‌هۆى نه‌بوونى تاپۆ خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه نیگه‌ران بوون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه دواى هه‌وڵێكى زۆرى خه‌مخۆران، به‌تایبه‌تیش دكتۆر فه‌رسه‌ت سۆفى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى زه‌ردن، توانیمان ڕه‌زامه‌ندى تۆماركردنى خانوو و زه‌وى هاووڵاتییان و حكوومییه‌كان وه‌ربگرین".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لێژنه‌یه‌كى تایبه‌ت له پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانییه‌كانى هه‌ولێر سه‌ردانییان شاره‌كه‌یان كرد.
قائیمقامى چۆمان، گووتیشى :" یه‌كه‌م هه‌نگاومان بۆ تاپۆكردن، دیاریكردنى نه‌خشه‌ى بنه‌ڕه‌تى ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گشتى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه و بنكه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى رێكبكه‌وین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌وا هیچ به‌ربه‌سته‌كان نه‌هێڵین و هه‌رچى زووه ده‌ست بكرێت به تاپۆكردنى زه‌ووى و خانووه‌كان، هه‌وروه‌ها دواى ته‌واوبوونى سه‌نته‌رى شارۆچكه‌ى چۆمان، ده‌ست ده‌كه‌ین به تاپۆكردنى سه‌نته‌رى شاره‌دێكان".
bas news-
