وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌فه‌رمی خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی راگه‌یاند
سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، لە سۆنگەی هەستکردن بە گرنگی داهاتووی قوتابیان و زەرەرمەندنەبوونیان، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانەوە، پێشنیاری هەموو لایەکی وەرگرت و پاش تاوتوێکردنیان، چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركردووه.
به‌پێی بڕیاره‌كان، ئەزموونەکانی خوولی یەکەمی ساڵی خوێندنی (٢٠١٦ ـ ٢٠١٧)ی پۆلە کۆتاکان (نیشتمانی و وەزاری)، بۆ قوتابیانی (٩ی بنەڕەتی) ڕۆژی (چوارشەممە ــــ ١٤/٦/٢٠١٧) و بۆ قوتابیانی (١٢ی ئامادەیی) ڕۆژی (پێنج شەممە ــــ ١٥/٦/٢٠١٧)ی زایینی ئەزمونەکانیان دەست پێ دەکەن و لە هەفتەیەکدا دوو ئەزموون ئەنجام دەدرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ژنی ڕەمەزانی پیرۆز کە دەکەوێتە نێو ئەزمونەکانەوە، پشووی تایبەتی بۆ دانراوە.
