وه‌زیری كشتوكاڵ: گرێبه‌ستی ده‌رچوانی ڤێتێرنه‌ری بكرێنه هه‌میشه‌یی
ئه‌و داواكاریه‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ ل له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هاتووه له‌گه‌ڵ بۆردی باڵای كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌به‌شداری نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و داد و ئه‌نجومه‌نی ئابووری.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، له‌كۆبوونه‌وكه‌دا عه‌بدولستار مه‌جید ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دامه‌زراندنی ده‌رچووانی كۆلیژه‌كانی ڤێتێرنه‌ری وه‌ك پزیشك جه‌ختیلێكراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت هه‌ندێ له‌و پزیشكانه له ساڵانی 2012 ه‌وه به‌گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن و بكرێنه هه‌میشه‌یی.
هه‌روه‌ها هاتووه، دابینكردنی بوودجه‌ی پاڵپشتیی كشتوكاڵی و حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی و دامه‌زراندنی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری باسیلێوه‌كراوه، كێشه‌ی دابیننه‌كردنی بودجه‌ی پاڵپشتیی كشتوكاڵی و نه‌بوونی پاسه‌وان بۆ به‌نداوه ته‌واوبووه‌كان.
خاڵێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بریتیبووه له‌نه‌بوونی بوودجه‌ی پێویست بۆ پاڵپشتی كشتوكاڵی كه پێویسته بۆ دابینكردنی بنه‌تۆو په‌یین و قڕكه‌رو ڤاكسین و ئیدامه‌ی دارستانه‌كان، هه‌روه‌ها ته‌رخانكردنی بڕی 500 ملیۆن دینار تا یه‌ك ملیار بۆ حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاویی نه‌خۆشی و په‌تا كشتوكاڵییه‌كان.
xendan -
