فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات: ده‌چینه ته‌بقه و ڕه‌قه به‌ته‌واوی گه‌مارۆده‌ده‌ین
رۆژدا فه‌لات، فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات، بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌قه، ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، به‌پێی پلانی دارێژراو بۆ قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئامانج كۆنتڕۆڵكردنی قه‌ڵای جه‌عبه‌ر و گه‌یشتن بووه به ڕووباری فورات ئه‌و پلانه‌ش "به‌سه‌ركه‌وتوویی" كۆتایی هاتووه.
به‌وته‌ی ڕۆژدا، قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌ره‌وكۆتایی ده‌ڕوات، "ورده ورده به‌ره‌و ته‌بقه ده‌ڕۆین و له كوێ تیرۆریستی داعش هه‌بێت ده‌چینه ئه‌وێو پاكیده‌كه‌ینه‌وه".
" بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌قه رزگاربكرێت ده‌بێ هه‌موو گوند و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری له تیرۆریستانی داعش پاكبكرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ شه‌رڤانان گه‌مارۆدانی ڕه‌قه‌یه هه‌موو گونده‌كانی سه‌ر به شاری ڕه‌قه كونترۆڵده‌كه‌ین". رۆژدا فه‌لات واده‌ڵێت.
ڕوانگه‌ی سوری بۆمافی مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه، شه‌ڕو پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به پشتیوانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان له لایه‌ك و ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له گوند و ناوچه‌كانی شاری ته‌بقه له ڕۆژئاوای ره‌قه به‌رده‌وامه.
شارۆچكه‌ی ته‌بقه، ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای ڕه‌قه و پەنجا كیلۆمه‌تر له‌و شاره‌وه دووره، به‌پێی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی پێشڕه‌وییه‌كانی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به پشتیوانی هاوپه‌یمانان و نزیكبونه‌وه‌یان له به‌نداوی فورات و شاری ته‌بقه له ڕۆژئاوای شاری ڕه‌ققه، داعش زیندانیه‌كان و خێزانه‌كانی خۆیان له‌وشارۆچكه بۆ ناوچه‌كانی تر ده‌گوازنه‌وه.
روانگه‌كه پێشتر ئاشكرایكردبوو، به ده‌یان خێزانی چه‌كدار و سه‌ركرده‌كانی داعش له شاری ته‌بقه و ناوچه‌كانی باكور و ڕۆژئاوای ڕه‌ققه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی تر له ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان، به‌ڵام ڕێگه به خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه نادرێت بچنه ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، تا ئێستا چاره‌نوسی 150 زیندانیكراو كه زۆربه‌یان كوردن له زیندانه‌كانی داعش له ته‌بقه نادیاره و له ناویاندا "كه‌سانی گرنگ"یش هه‌ن، كه ئه‌وانه له به‌ندیخانه‌كانی ته‌بقه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی معدان و ئۆردوگای ته‌لائیع له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕه‌ققه.
xendan -
