نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح كۆبووه‌وه
له دیدارێكدا دواگۆڕانكاری و پێشهاتهسیاسیهكانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی تاوتوێكرا، به‌تایبه‌تی شه‌ڕی دژی داعش و ڕزگاركردنی شاری موسڵ و ناوچه‌كانی تر .
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابوون، كه پێویسته به‌جدی كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه و قه‌یرانه‌كانی ئێستا بكرێت هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌درا، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌وری كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌و ڕووه‌وه و ده‌شتوانن له‌م قۆناغی ئێستاشدا هاوكاری باشی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه و قه‌یرانه‌كان.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، ته‌ئكید كرایه‌وه كه پێویسته به‌رێگای گفتوگۆ و له یه‌ك تێگه‌یشتن چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت به ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌منی و به‌تایبه‌تی خه‌ڵك.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا باس له پێویستی هاوكاری زیاتری ئاواره‌كان كرایه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و ئاوارانه‌ی كه له ناوچه تازه ڕزگاركراوه‌كان هه‌ڵدێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ستایشی هه‌رێمی كوردستان كرا بۆ پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئاواره‌كان.
xendan -
