تلکێف بە تەواوەتی ئازاد کرا
ھێزەكانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دوو میحوەرەوە ھێڕشیان كردە سەر سەنتەری قەزای تلكێف، پاش ئەوەی لە سەرەتاكانی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ، ھێزەكانی پێشمەرگە ناوچەكانی دەورووبەری سەنتەری قەزای تلكێفیان كۆنتڕۆڵ كرد و رێگەیان بۆ سوپای عێراق لە باكووری مووسڵ كردەوە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ (عەبدولئەمیر رەشید) رایگەیاند: "یەكەكانی فیرقەی نۆ و لیوای سێی فیرقەی یەك بە پشتگیری فڕۆكەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھێزی ئاسمانی عێراق قەزای تلكیفیان بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵ كرد، پاش ئەوەی داعش زیانێكی زۆری گیانی و كەرەستەی سەربازی بەركەوت و دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆری چەك و تەقەمەنیش گیرا".
ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی سەنتەری قەزای تلكێف ھاوكاتە لەگەڵ كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی بەری چەپی مووسڵ، رۆژێك پاش ئەوەی ھێزەكانی دژە تیرۆر كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی گەڕەكانی رۆژھەڵاتی مووسڵی راگەیاند.
فەرماندەی دهزگای دژه تیرۆری عێراق (تالب شهغاتی) لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "زیاتر له 3300 چهكداری داعش لە كۆنتڕۆڵكردنی گەڕەكەكانی رۆژھەڵاتی مووسڵ كوژراون و 300 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعش پووچهڵ كراونەتەوە".
ئۆپهراسیۆنی كۆنترۆڵكردنهوهی مووسڵ رۆژی 17 تشرینی یهكهمی 2016 به بهشداری 100 ههزار كهس له هێزهكانی عێراقی و كوردستانی دهستی پێكرد. پاش ئەوەی زۆربەی ناوچەكانی دەوروبەری مووسڵ لە لایەن پێشمەرگەوە ئازاد كران، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19 كانوونی دووەمی 2017 ئازادکردنی بەری چەپی مووسڵ بەتەواوەتی راگەیەن
kdp-
