نێچیرڤان بارزانی و كۆبیش ده‌ستپێكردنی دیالۆگی جیددی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێشنجشه‌ممه 19-1-2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (یان كۆبیش) نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا (یان كۆبیش) خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه باشه‌ی به‌رز نرخاند كه له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی تیرۆر هه‌یه و، هیوای خواست ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ناوچه ڕزگاركراوه‌كان دابین بكرێت، خه‌ڵكه‌كانیشیان كه ئێستا ئاواره بوونه، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان. هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هاتوون.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایش، (كۆبیش) ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌سه‌رتادا گفتوگۆیه‌كه چڕ و ئه‌رێنی ده‌ستی پێكرد و ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه باشه‌ی لێكه‌وته‌وه كه ئێستا له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، به‌ڵام له بواره‌كانی دیكه‌دا وه‌ك پێویست هه‌ماهه‌نگییه‌كان پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، بۆیه پێویسته هه‌ردوولا هه‌وڵی جیددی‌تر بده‌ن بۆ باشتركردنى هه‌ماهه‌نگی، له‌مباره‌یه‌شه‌وه ئاماده‌ییی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك نیشان دا و له ڕاپۆرتی خۆیشیدا كه له نیویۆرك پێشكه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، باسی هه‌موو ئه‌و خاڵانه ده‌كات.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرد بۆ دروستكردنی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌ی ئێستا له نێوان هه‌ولێر به‌غدادا هه‌یه. ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانیشی نیشان دا بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی ڕاسته‌وخۆ و جیددی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ‌دا به‌مه‌به‌ستی چاره‌كردنی ته‌واوی ئه‌و كێشه هه‌ڵواسراوانه‌ی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به بودجه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا (نێچیرڤان بارزانی) تیشكی خسته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ و به پێویستی زانی دیالۆگێكی سیاسی له نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا ڕێك بخرێت بۆ چاره‌كردنی ئه‌و كێشانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا دروست بوون كه به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی حكوومه‌تی پێشووه‌وه له ناوچه سوننییه‌كان كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی نه‌خوازراو هاتنه ئاراوه.
تاوتووكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
kdp-
