بارزانی له داڤۆسه‌وه: ھەرگیز واز لە پرۆسەی سەربەخۆیی ناھێنین
بارزانی ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌كانی جیهان كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وان به ڕێزه‌وه سه‌یری خه‌باتی كورد ده‌كه‌ن و وڵاتانی جیهانیش ئامادەن ھاوكاری گەلی كورد بكەن.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژی داعش و ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، بارزانى رایگه‌یاند، تێكشكانی داعش لە مووسڵ مانای لەناوچوونی یەكجارەكی داعش نییە و شه‌ڕ له دژی ئه‌و رێكخراوه، درێژخایەن دەبێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له داڤۆسه‌وه راشیگه‌یاند، له باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه و گوتی: "ده‌كرێ له‌گه‌ڵ به‌غدا دوو دراوسێی باش بين" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ناتوانن كاتێكی دیاریكراو بۆ سەربەخۆیی دەستنیشان بكەن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، رایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا زیاتر سەربازییە.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا بارزانی رایگه‌یاند، ھێشتا كاتی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا نەھاتووە و دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، ھەموو ھەوڵێك بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا دەدەن.
k24
