بەبێ ئاگادارکردنەوەی لایەنەکان عەبادی سەرجەم پۆستەکان بە وەکالەت پڕ دەکاتەوە
عەرەفات کەرەم، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: "هێشتا پۆستی وەزیری دارایی بە فەرمی پڕنەکراوەتەوە، بەڵام حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەوەکالەت ئەو پۆستەی پڕ کردووەتەوە”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پارتی دیموکراتیی کوردستان، کاندیدی بۆ ئەو پۆستە دەبێت، بەڵام “تا ئێستا بەفەرمی هیچ بەربژێرێک دیاری نەکراوە”.
عەرەفات کەرەم نەیشاردەوە کە :"عەبادی دەترسێت، بۆیە زوو پۆستەکان پڕ دەکاتەوە، چونکە ھەوڵی ڕوخاندنی حکوومەتەکەی دەدرێت، ئەویش بە خێرایی و بەبێ ئاگاداریی لایەنەکان، پۆستەکانی پڕکردووەتەوە".
باسنیوز
