800 خێزانی ئاوارەی کەمپی خازر هاوکاری کران

 800 خێزانی ئاوارەی کەمپی خازر هاوکاری کران
لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە یارمەتیی ڕێکخراوەکانی دیکە لە کەمپی خازری تایبەت بە ئاوارەکانی نه‌ینه‌وا هاوکاری و پێداویستی خواردەمەنی بۆ 800 خێزانی کەمپەکە دابین کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩/١/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و IVYی ژاپۆنی ٥٠٠ پارچە جلوبەرگی زستانه‌یان بۆ ژنان و منداڵانی کەمپی خازر دابین کرد.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای نەوتی باکوور پارسێلی خۆراکیی و پێداویستی تەندروستییان دابین کرد و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر٣٠٠ خێزانی دیکەی کەمپەکە دابەش کرا.

کەمپی خازر دەکەوێتە شاردێی خازری سەر بە پارێزگای نه‌ینه‌وا و تایبەتە بە ئاوارەکانی نه‌ینه‌وا و دەوروبەری.

هەر لە درێژەی چالاکییەکاندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی ڕێکخراوی VBG- GLOBAL شیر و پێداویستی بۆ 453 منداڵی کەمپی گەویلان و دیبه‌گه‌ دابەش کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩/١/٢٠١٧ له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی خۆراك و پێداویستیه‌كان بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی بۆ منداڵانی ساوا، رێکخراوی VBG- GLOBAL ی هۆڵه‌ندی شیر و پێداویستی بۆ 400 منداڵی ناو کەمپی گەویلان کە تایبەتە بە پەنابەران دابین کرد و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ منداڵەکان دابەش کرا.

له‌لایه‌كی دیكه‌ بۆ ئاواره‌كانی كه‌مپی دیبه‌گه‌ هه‌مان هه‌ڵمه‌ت به‌ڕێوه‌ چوو و تێیدا شیر و پێداویستییەکانی دیکەی منداڵانیان بۆ 53 منداڵی ساوا دابین کرد.







باسنيوز
Top