له كه‌لار خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هاوكاری كران
له‌درێژه‌ی هاوكاریكردنی خێزانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌ناو شاری كه‌لار 80 خێزان سودمه‌ندبون.
رێكه‌وتی 18/1/2017 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گرنگیه‌كی تایبه‌ت به خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان ده‌دات، له‌و میانه‌شدا ئه‌مساڵ له‌چه‌ندین ناوچه‌ی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان پارسێلی خۆراكی دابه‌شكردوه، له هه‌ڵمه‌تێكی تردا له ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 8 خێزانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تی ناو شاری كهلارو ده‌وروبه‌ری.
payamner-
