پەرتووکێك دەربارەی کورد و کوردستان وەکو باشترینی ساڵی 2016 دەستنیشان کرا
ڕیپۆرتاژی ڕۆژنامەنووس (پاڤێڵ سمۆڵێنسکی Paweł Smoleński) بە ناوی "Zielone migdały, czyli po co Światu Kurdowie - بادەمی سەوز، واتا جیهان کوردی بۆ چییە؟، کە وەکو پەرتوك لە چاپ درا، دەنگێکی زۆری دایەوە لە لایەن خوێنەرانی وڵاتی پۆڵۆنیا. ئەو پەرتووکە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2016 بڵاو بووەوە لە لایەن چاپخانەی "Czarne” لە دەنگدانێکی ئینتەرنێتدا وەکو باشترین پەرتووكی چاپخانەکە بۆ ساڵی 2016 دەست نیشان کرا.
"بادەمی سەوز" بەرهەمی چەند سەردانێکی ڕۆژنامەنووسی ناوبراوە بۆ کوردستان لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا. (پاڤێڵ سمۆلێنسکی) بە سۆز و سەرسوڕمانی زۆر و بەشێوەیەکی هەستیار و توێژەرانە دەربارەی کورد دەنووسێت. لە پەرتوکەکەیدا ئاماژە دەدات بە مێژووی پڕ لە خەبات و کارەسات و جینۆساید و، هەروەها پێشکەوتنەکانی ئەو ساڵانەی دوایی هەرێمی کوردستان.
ئەو پەرتووكە بە شێوەیەکی بنەڕەتی ڕۆڵی هەبوو لە بەرزکردنەوەی ئاستی بایەخدانی خەڵکی پۆڵۆنیا بە کوردستان.
پەرتووکی "بادەمی سەوز" کە بە زمانی پۆڵۆنیایی نووسراوە، لە پەرتووکفرۆشەکانی پۆڵۆنیا هەن.
kdp-
