سهرۆكى ههرێمى كوردستان چاوی به سهرۆك كۆمارى ئازربایجان و سهرۆك وهزیرانى هۆڵهندا دهكهوێت
بارزانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئازربایجان و سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا و جێگری سەرۆکی کۆمپانیای شیڤرۆن و وەزیری دەرەوەی ئوردن و وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا و هۆڵەندا کۆبۆوە.
ڕۆژی چوارشەممە 18ـی 1ـی 2017 لە دووەم ڕۆژی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤوس، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، لەگەڵ جهی پرایهر جێگری سهرۆكی كۆمپانیای شێڤرۆنی ئهمهریكی كۆبوونهوه. له كۆبونهوهكهدا باسی كاروچالاكیهكانی كۆمپانیاکە له ههرێمی كوردستان کرا و جهی پرایهر پابهندبوونی كۆمپانیاكهی بۆ فراوانكردنی چالاكییهكانی له ههرێمدا دووپات کردەوە.
هەر ئەمڕۆ لە پەراوێزی له پهراوێزی كۆربهندی داڤۆس له سویسرا، سەرۆکى ههرێمى كوردستان، لەگەڵ ئەیمەن ئەلسەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبۆوە. لە دیدارەکەدا کە شاندی یاوەری بارزانی ئامادەی بوون، وەزیری دەرەوەی ئوردن ڕێز و سڵاوی بەڕێز مەلیک عەبدوڵڵا شای ئوردنی بە سەرۆکى ههرێم ڕاگەیاند و ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان شانشینی ئوردن و هەرێمی کوردستان کرد و بە مێژوویی و گرینگ لەقەڵەمی دان.
لەبەرانبەردا بارزانی سڵاو و ڕێزی بۆ گەل و پادشای ئوردن نارد و جەختی لەسەر پەرپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە. هەر لە دیدارەکەدا شەڕ دژی تیرۆریستانی داعش و ڕەوشی عێراق و ناوچەکە خرایە بەرباس.
هەر لە پەراوێزی کارەکانی دووەم ڕۆژی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، سەرۆکى ههرێم چاوی کەوت بە هەریەک لە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ئورزولا فۆندێرلاین و ژەنین هێنس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا.
لەو دوو چاوپێکەوتنەشدا باسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و هۆڵەندا لەڕووی سەربازی و شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش کرا و دەستخۆشییان لە بارزانی و پێشمەرگە کرد بۆ ئەو سەرکەوتنانەی وەدەستیان هێنا و تەئکیدیان لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆش بارزانی لە دوو دیداری گرینگدا، لەگەڵ مارک رووتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆدەبێتەوە و دواتریش لەگەڵ دکتۆر ئیلهام عەلییف، سەرۆکی ئازەربایجان کۆدەبێتەوە.
جێی باسە سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 18ـی 1ـی 2017 لە دووەم ڕۆژی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤوس، دکتۆر فواد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشدارییان لە وۆرکشۆپێک کرد کە تایبەت بوو بە ئایندەی سوریا.
لەو وۆرکشۆپەدا کە لەلایەن گلاوس شواپ سەرۆکی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس و ستیڤان دیمستۆرا بە نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپرشتی دەکرا و ژمارەیەکی زۆر لە وەزیران و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و سەنتەرەکانی دیالۆگ و ئەکادیمی ئامادەی بوون، لەوانە وەزیرانی دەرەوەی فینلەندا و نەرویژ و ئوردن و ئێران، فیدریكا مۆگرینی بهرپهرسی سیاسهتهكانی دهرهوهی یهكێتیی ئهوروپا، پیتەر ماورۆر سەرۆکی ڕێکخرراوی نێونەتەوەیی خاچی سوور.
لەو وۆرکشۆپەدا باسی ڕەوشی سوریا و ئەو گفتوگۆیانە کرا کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان بەڕێوە بچێت.
bas news-
