بڕگه‌یه‌ك له رێنمایىهكانى هاندان مامۆستایان نیگه‌ران ده‌كات
بڕگه‌ى شه‌شه‌مى رێنماییه‌كانى پێدانى ده‌رماڵه‌ى هاندان به مامۆستایان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه ده‌ركراوه، نیگه‌رانى لاى زۆرێك له مامۆستایان دروستكردووه، كه به‌پێى رێنماییه‌كه پێویسته هه‌ر مامۆستایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌كه‌ى پێبدرێت به‌شه وانه‌ى ته‌واو بڵێته‌وه.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د، سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاند :" به‌پێى ئه‌و بڕگه‌یه پێویسته هه‌ر مامۆستایه‌ك 24 وانه بڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى هاندانى پێبدرێت، كه ئه‌وه‌ش گرفت درووست ده‌كات، به‌تایبه‌ت قوتابخانه‌یه‌ك له‌چاو قوتابخانیهكى دیكه له‌وانه‌یه جیاواز بێت و مامۆستا نه‌گاته ئه‌و رێژه وانه‌یه".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه هاوكات پێویسته بارودۆخ و هه‌لومه‌رجى ئه‌مساڵى خوێندن له‌به‌ر چاو بگیردرێت كه له بوارى خوێندندا درووست بووه.
گوتیشى :" دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و نیگهرانیهى مامۆستایانمان پێگه‌یشت، داواكاریه‌كمان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم كرد، كه ئه‌و بڕگه‌یه هه‌ڵبگرێت یان هه‌موارى بكاته‌وه به‌وه‌ى كه بیكاته (هه‌ر مامۆستایه‌ك ده‌وام بكات و وانه بڵێته‌وه، ده‌رماڵه‌كه‌ى پێده‌درێت)، چاوه‌ڕێى وهڵامیوهزارهتى دارایین".
bas news-
