كتێبێك لەبارەی کورد و کوردستان دەبێتە باشترینی 2016

كتێبێك لەبارەی کورد و کوردستان دەبێتە باشترینی 2016




دوای ئەوەی ڕیپۆرتاژێكی ڕۆژنامەنووسی پۆلۆنی بەنێوی پاڤێڵ سمۆڵێنسکی بەناونیشانی (Zielone migdały, czyli po co Światu Kurdowie - بادەمی سەوز، جیهان کوردی بۆ چیە؟)، وەكو كتێبیش بەزمانی پۆڵۆنی چاپ كرا، دەنگدانەوەیەكی زۆری لەلایەن خوێنەرانی پۆڵۆنیاوە لێ كەوتەوە و لە ڕاپرسییەكی ئینتەرنێتیشدا وەکو یەكێ لە باشترین كتێبەكانی ساڵی 2016 لە پۆڵۆنیا دەستنیشان کرا.

"بادەمی سەوز" بەرهەمی چەند سەردانێکی ڕۆژنامەنووسە پۆڵۆنیەكەیە بۆ کوردستان لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا.


پاڤێڵ سمۆلێنسکی بە سۆزێك و نیگایەكی تایبەتەوە لێكۆڵینەوەی ڕۆژنامەوانی لەبارەی کوردەوە بڵاو كردووەتەوە. لە كتێبەكەیدا ئاماژە بە مێژووی پڕ لە خەبات و کارەسات و جینۆسایدەكانی كورد دەكات، هەروەها پێشکەوتنەکانی ئەو ساڵانەی دوایی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.


ئەو كتێبە بەشێوەیەکی بنەڕەتی ڕۆڵی هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی بایەخدانی خەڵکی پۆڵۆنیا بە کوردستان.

bas news-
Top