هه‌رێمى كوردستان داواى به‌شداری پێكردن له گفتوگۆكانى ئه‌ستانه ده‌كات
فه‌لاح مسته‌فا، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به ئاژاسى هه‌واڵى "سپۆتنیك"ـى ڕووسی ڕاگه‌یاند :" پێموایه هه‌موو وڵاته دراوسێكان و كوردانى عێراق و سووریا، ئه‌وانه‌ى كاریگه‌رى قه‌یرانه‌كانى سووریایان له‌سه‌ر، پێویسته له یه‌كلاكردنه‌وه‌كانى سووریا به‌شداریان پێبكرێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌و دۆخه‌ى له سووریا درووست بووه، له ڕووى ئه‌منى و مرۆییه‌وه كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان درووست كردووه، گوتیشی :" پێشوازیمان له 300 هه‌زار ئاواره‌ى سوورى كردووه".
لاى خۆیه‌وه، سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا، ڕای گه‌یاند :" شێوازى بانگهێشته‌كان كه ئاراسته ده‌كرێن، به‌شێوه‌یه‌كه كه هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى پێشتر له لێدوانه فه‌رمییه‌كاندا ناویان هێنراوه به‌شدارى ده‌كه‌ن، له‌نێویشاندا نوێنه‌رانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان".
به‌ڵام جه‌ختیشی كرده‌وه، كه به‌شداربووانى گفتوگۆكان، هه‌ردوو شاندی حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنى سووریا‌ن.
bas news-
