عه‌لى ته‌ته‌ر: پڕۆژه چاكسازیه‌كه‌ى بارزانى گه‌نده‌ڵكارانى هه‌موو حزبه‌كان ده‌گرێته‌وه
عه‌لى ته‌ته‌ر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له‌لێدوانێكدا بۆ(باس‌نیوز) ڕایگه‌یاند:" پڕۆسه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانى، بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیه‌كانی نێو كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك لێپرسینه‌وه كراوه و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى حكوومی كه گومانى گه‌نده‌ڵى لێ ده‌كرێت ڕاگیراوه و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى دیكه‌ش گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ حكوومه‌ت".
ڕوونیشى كرده‌وه، بۆئه‌وه‌ى غه‌در له هیچ كه‌سێك نه‌كرێت، هه‌موو پرسێكى گه‌نده‌ڵى ڕێكارى یاسایی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و له چوارچێوه‌ى دادگادا دۆسێكه‌ى یه‌كلاى ده‌كرێته‌وه، گوتیشی :" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و به‌رپرسانه‌ى پۆسته‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كارهێناوه، سزاى یاسایی ده‌درێن و ڕووبه‌ڕووى دادگا ده‌بنه‌وه".
گوتیشى:" لیژنه‌ى به‌گژداچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دانیشتنێكى چڕوپڕى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تى به گژداچوونهوهى گه‌نده‌ڵى بچێته چوارچێوه‌ى فه‌رمى و یاساییه‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پڕۆژه چالكسازیهكهى بارزانى هه‌موو گه‌نده‌ڵكاران ده‌گرێته‌وه "به‌وانه‌ى له‌ناو پارتى و یه‌كێتى و لاینه سیاسیه‌كانى دیكهشدان".
عه‌لى ته‌ته‌ر، باسی لهوشهكرد، كه له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا به ئاماده‌بوونى مه‌سعود بارزانى، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، كۆبوونه‌یه‌كى فراوان ئه‌نجام ده‌دات، له‌و كۆبوونهیهشدا بڕیار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى له‌ناو ڕیزه‌كانى پارتى ده‌درێت، گوتیشی :" گۆڕانكاریه‌كان له‌ئاستى به‌رپرسی لق و ناوچه‌كاندا ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش كارێكى ئاساییه، چونكه ماوه‌ى دوو ساڵه به‌سه‌ر كۆنگره‌ى پارتى تێپه‌ڕیووه و پێویستمان به‌وه هه‌یه كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی لق و به‌رپرسی مه‌كته‌ب شوێنه‌كانیان بگۆڕدرێت".
bas news-
