هه‌نارده‌كردنی نه‌وتى كه‌ركووك بۆ توركیا ده‌ستی پێكرده‌وه
سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتى كه‌ركووك، بۆ توركیا، ده‌ستی پێكرده‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند" دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى دوو ڕۆژی ڕابردوو هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك، بۆ توركیا ڕاگیرابوو، دواى نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چووارشه‌ممه 18/1/2017، هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ توركیا ده‌ستی پێكرده‌وه ".
گوتیشی :" هۆكارى ڕاگرتنی نه‌وتى كه‌ركووك بۆ توركیا به پێی لێداوانى به‌رپرسانى توركیا، بۆ كێشه‌ى ته‌كنیكى له سه‌ر سنوری نێوان عێراق و توركیا، ده‌گه‌ڕێته‌وه".
به پێی زانیارییه‌كانى ئاژانسی هه‌واڵی (باس‌نیوز)، ڕۆژانه زیاتر له 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركووك، ههنارهدهى به‌نده‌رى جه‌یهانی توركیا، ده‌كرێت.
bas news-
