ساڵنامه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی پارێزگای سلێمانی ئاشكراكرا
به‌پێی ساڵنامه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌و پارێزگایه په‌سه‌ندیكردووه، 9/3/2017 تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات و پشووی به‌هاره ماوه‌ی پێنج رۆژه‌و له 20ی ئازار بۆ 25ی ئازار ده‌بێت.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامیان هه‌ڵپه‌ساردو ڕاگرتنی ته‌واوی چالاكیهكانییان تاوه‌كو كاتێكی نادیار ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا ده‌وامی ئاسایی له‌خوێندگاكاندا ئاسایی بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ساڵنامه‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دووه‌م بۆ خوێندكارای قۆناغی 12 ی بنه‌ڕه‌تی6/5/2017 ده‌ستپێده‌كات و له‌ماوه‌ی هه‌شت رۆژدا ته‌واوده‌بێت، قۆناغه‌كانی تریش، 22/5/2017 ده‌ستپێده‌كات و تاكۆتایی ئه‌و مانگه به‌رده‌وامده‌بێت.
تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی به‌پێی ساڵنامه‌كه، له14/6/2017 ده‌ستپێده‌كات، هه‌روه‌ها تاقیكردنهوهگشتییهكانی قۆناغی 12ی بنه‌ڕه‌تی له 15/6/2017 ده‌ستپێده‌كات.
هه‌روه‌ها له ساڵنامه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، ده‌وامی قۆناغه‌كانی یه‌ك و دوو و سێی ی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ باخچه‌كان ده‌بێت تا 22/5/2017 به‌رده‌وامبێت.
مامۆستایانی ناڕازی ماوه‌ی سێ مانگ و 15 ڕۆژ بایكۆتی ده‌وامیان كردبوو، به‌هۆی بایكۆتی نزیكه‌ی 50 هه‌زار مامۆستاوه تا مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو له 2500 قوتابخانه‌ی سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین پرۆسه‌ی خوێندن ڕاوه‌ستابوو، زیاتر له 700 هه‌زار خوێندكار له خوێندن بێبهشبووبوون.
xendan -
