نه‌جمه‌دین كه‌ریم: هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك نه‌كرێت هیچ لایه‌نێك بۆی نیه سندوقی هه‌ڵبژاردن دابنێت
ئه‌و وتانه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجامیدا له‌شاری كه‌ركوك.
پارێزگاری كه‌ركوك وتی "پێشبینی ده‌كه‌ین هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگای كه‌ركوكدا ئه‌نجامبدرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیشنه‌درێت هیچ لایه‌نێك بۆی نیه سندوقی هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك دابنێت، چونكه خه‌ڵكی كه‌ركوك قبوڵ ناكات مافی هه‌ڵبژاردنی له ده‌ستبچێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له دوایین سه‌ردانی خۆی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی باسی ئه‌و بابه‌ته‌ی كردووه"ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان پێویستی به‌یاسا هه‌یه".
xendan -
