پۆلیسی سلێمانی: بكوژانی هاوڵاتییهكەی ناوچه‌ی ته‌گه‌ران ده‌ستگیركران
نه‌قیب سائیب سه‌لام به‌خه‌ندان-ی وت "شه‌وی رابردوو به‌هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌و سێ كه‌سه ده‌ستگیركراون، یه‌كێكیان كاره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌و دوو كه‌سه‌كه‌ی تریش هاوكاری بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌و كه‌سانه به‌پێی مادده‌ی 406ی یاسایی سزادانی عیراقی ده‌ستیگركراون، یه‌كێك له‌و سێ كه‌سه بكوژه‌و دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه، دووانه‌كه‌ی دیكه‌ش یارمه‌تییانداوه".
شه‌ممه‌ی رابردوو، پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، ته‌رمی هاوڵاتیهكییان له‌باخه‌كه‌ی خۆیدا له‌ناوچه‌ی ته‌گه‌ران دۆزیوه‌ته‌وه كه به‌گوله‌ی ده‌مانچه كوژراوه، ناوی (أ،م،ر)ه له‌دایكبووی ساڵی 1976 ه، به‌ره‌گه‌ز كورده.
نه‌قیب سائیب وتیشی "پۆلیسی سلێمانی به‌هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایش توانیویانه بكوژانی ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ستگیربكه‌ن، كه پێك هاتوون له سێ كه‌س به‌ناوه‌كانی (م،ع) له‌دایك بووی 1966 پیشه‌ی كاسب، (خ،م ) له‌دایك بووی ساڵی 1992، (ا،ب)".
رونیشكرده‌وه، ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا ده‌ركه‌وتووه كێشه‌كه به‌هۆی پاره‌وه بووه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.
پێشتر دكتۆر شیروان عه‌بدوڵا پزیشكی دادوه‌ری له‌په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاندبوو "ته‌رمه‌كه ته‌نها یه‌ك گوله‌ی پێوه بووه‌و به‌ر لای راستی سه‌ری كه‌وتووه".
ئه‌و پزیشكه كه توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه كردووه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هیچ ئاسه‌وارێكی تر به‌جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه نه‌بووه، ئه‌و گوله‌یه بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.
xendan -
