وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: مانگانه سێ بۆ پێنج هه‌زار دینار پاره‌ی فڕێدانی خۆڵ له‌ماڵان وه‌رده‌گیردرێت
ئه‌و وتانه‌ی نه‌ورۆز مه‌ولود له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامیدا.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، هۆكاری بڕیاره‌كه ئه‌وه‌یه پڕۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كان نه‌وه‌ستێت و به‌وته‌ی ئه‌و، له‌كاتی بڕیاردانیشدا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته "هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداریان تێداكردووه"
بڕی پاره‌كه له‌نێوان سێ بۆ پێنج هه‌زار دیناردا ده‌بێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ندكردووه، به‌وته‌ی نه‌ورۆز مه‌ولود، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان بۆ دیاریكردنی بڕی پاره‌كه، "به‌پێی ره‌چاوكردنی باری ئابوری گه‌ڕه‌كه‌كان".
"ساڵانه پێویستمان به 140 ملیار دینار هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه گه‌ڕه‌كان له‌خۆڵ و خاشاك، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌شی له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت به‌شێكی وه‌كو موچه ده‌درێته كارگوزاران و به‌شه‌كه‌ی تریش ده‌درێت كۆمپانیای پاككردنهوهكان"، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم وای وت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ره‌نگه له‌داهاتودا په‌نا بۆ ئه‌وه ببه‌ن به‌پێی بڕی خۆڵ وخاشاكی ماڵان پاره له هاوڵاتیان وه‌ربگیردرێت، "ئه‌و سیستمه‌ش له‌هه‌موو جیهاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت".
xendan -
