ساڵح موسلیم: كۆبونه‌وه‌ی ئه‌ستانا ته‌نها یارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی یه‌و چاره‌نوسی شكسته
ئه‌و وتانه‌ی موسلیم له‌میانه‌ی وته‌یه‌كیدا هات له كۆنگره‌ی دووه‌می په‌یه‌ده كه ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی درباسیه به‌ڕێوه‌چوو.
ساڵح موسلیم وتی "باس له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌ستانا ده‌كرێت كه له رۆژانی داهاتوودا سازده‌كرێت، ده‌زانین كه ئه‌وه یارییه‌كی نوێیه له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و چاره‌نوسه‌كه‌ی شكسته".
چاوه‌ڕوانده‌كرێت 23ی كانونی دووه‌م لایه‌نه بهشهڕهاتووهكانی سوریا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له ئه‌ستانه‌ی پایته‌ختی كازاخستان كۆبنه‌وه كه له‌لایه‌ن توركیا‌و روسیاوه ئاماده‌كاریی بۆ كراوه، له‌كاتێكدا له شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ریه‌كه‌یان پشتیوانی لایه‌نێك ده‌كه‌ن.
رژێمی سوریا‌و ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری ئه‌و وڵاته بڕیاریانداوه كه به‌شداری ئه‌و گفتوگۆیانه بكه‌ن و روسیا‌و توركیاش ئه‌مریكایان بانگهێشت كردووه بۆ به‌شداربوون له‌و گفتوگۆیانه كه بڕیاره له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوریاوه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام تائێستا په‌یه‌ده بانگهێشت نه‌كراوه‌و توركیا دژی به‌شداریكردنیه‌تی له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا.
هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (پهپهده) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دوژمنانی مرۆڤایه‌تی و گه‌لی كورد هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ دامه‌زراندنی ئیمپراتۆرییه‌ت وه‌كو ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی نوێ یان فارسی، كه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی و ئهجێندهكانیان له‌سوریا كه دوورن له داخوازییه‌كانی گه‌لی سوریا.
موسلیم جه‌ختیكرده‌وه، دورخستنه‌وه‌یان له‌و كۆبونه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌جێندای ئه‌و لایه‌نانه‌دایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانن ئه‌وان داوای ئازادی گه‌ل و بنیاتنانی سوریای دیموكراتی ئازاد ده‌كه‌ن.
وتیشی "مادام له‌سه‌ر زه‌وی بونمان هه‌یه، كه‌س ناتوانێت دورمان بخاته‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێكی سیاسی له‌پێناو داهاتووی سوریا. ئێمه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل خاوه‌نی بڕیاربێت و چاره‌نوسی خۆی دیاریبكات".
xendan -
