ده‌میرتاش 30 كاتژمێر له‌به‌رده‌م دادگا وته‌ی لێوه‌رگیراوه
ده‌میرتاش تا ئێستا ئیفاده‌ی خۆی له سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ی كه له لایه‌ن داواكاری گشتی مێردین و ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبۆڵ و ئامه‌د وئه‌ده‌نه و مێرسین كه له دژی توماركراون داوه‌ته دادگا و داواكاره گشتیه‌كانی ئه‌و شارانه و له چوار مانگی داهاتوودا 19 دانیشتنی تر ته‌واو ده‌كات و شایه‌تی خۆی ده‌دات.
له‌چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌كان كه له دژی به‌رزكراونه‌ته‌وه، ده‌میرتاش له شه‌وی 3 تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو له شاری ئامه‌د له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ركرا و له چواری هه‌مان مانگ گوزاریه‌وه بۆ زیندانی ئه‌درنه.
به‌پێی ئاژانسی دۆغانی توركی، 102 سكاڵای یاسایی له دژی هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په توماركراون و تا ئێستا 12 جار به رێگای سیستمی ده‌نگ و ره‌نگ ماوه‌ی 30 كاتژمێر وته‌ی لێوه‌رگیراوه (ئیفاده) له‌لایه‌ن دادگا و داواكاره گشتییه‌كان.
دوای ده‌ستگیركردنی، له 25 مانگی تشرینی دووه‌م سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش یه‌كه‌م جار له‌دادگای مێردین وته‌ی لێوه‌رگیراوه و تا ئێستاش له داواكاری گشتی و دادگاكانی ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره و ئامه‌د و ئه‌ده‌نه و مێرسین وته‌ی لێوه‌رگیراوه.
ده‌میرتاش تا ئێستا به تۆمه‌تی "سوكایه‌تیكردن به سه‌رۆك كۆمار" و "ئابڕوبردنی حكومه‌ت و په‌رله‌مان " و "پروپاگانده بۆ په‌كه‌كه" لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه.
xendan-
