رۆیته‌رز: هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌م مانگه‌دا به نزیكه‌یی 540 هه‌زار به‌رمیل بووه له‌رۆژێكدا
ئه‌وه له‌كاتێكدایه هێشتا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داتاكانی هه‌نارده و داهاتی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو، ئه‌م مانگه‌ی ئاشكرانه‌كردووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوودا هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی هه‌رێم بریتی بووه له 587 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا.
به‌به‌راوردكردنی داتاكانی ئه‌م مانگه مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی پار ڕه‌نگه هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی هه‌رێم له‌مانگه‌دا گۆڕانكارییه‌كی كه‌می به‌سه‌ردا بێت.
سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌ی كێڵگه‌كانی باشوری عیراق، رۆیته‌رز به پشتبه‌ستن به داتاكانی باركردنی نه‌وتی خاو له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌یه‌كی كه‌رتی وزه‌ی عیراقه‌وه ئاشكرایكردووه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی باشوور له به‌نده‌ره‌كانی باشووره‌وه له‌م مانگه‌دا كه‌میكردووه، كه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆئه‌وه‌ی عیراق پابه‌نده به‌رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان.
ڕونیشیكردۆتهوه له 16 رۆژی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه‌دا تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وتی باشووری عیراق بریتی بووه له 3.25 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ داتاكانی هه‌نارده‌كردنی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی پاری عیراق كه‌متربۆته‌وه، به‌ڵام به‌وته‌ی پسپۆڕان هێشتا ئه‌م داتایه نزیكه له ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی هه‌نارده‌كردن.
عیراق پێشتر ڕایگه‌یاندووه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی پاردا رۆژانه 3.51 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له باشووری عیراقه‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردووه و ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه.
كۆتایی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو، ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیك، گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین رێكه‌وتنی له‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه له‌دوای ساڵی 2008ه‌وه.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه 14 وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك 1.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌وه‌ش كۆی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاتانه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ 32.5 ملیۆن به‌رمیل.
عێراق كه دووه‌مین گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی نه‌وتی خاوه لهڕێكخراوی ئۆپیك-دا دوای سعودییه، به‌ڵێنی داوه كه رۆژانه 210 هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌كاته رێژه‌ی له‌سه‌دا 4.5ی كۆی گشتی به‌رهه‌مه‌كه‌ی.
جه‌بار لوعه‌یبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، رۆژی 15ی ئه‌م مانگه ڕایگه‌یاند گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، بۆ ڕێكخستنی به‌شی هه‌رێم له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی وڵاتانی ڕێكخراوی ئۆپیك.
ئه‌و وتانه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، جه‌بار لوعه‌یبی له‌میانه‌ی وتارێكیدا هات لهكۆڕبهندی ئه‌نجومه‌نی وزه‌ی جیهانی ئه‌تڵه‌نتیك كه له‌شاری ئه‌بوزه‌بی ئیمارات به‌به‌شداری وه‌زیرانی نه‌وتی وڵاته سه‌ره‌كییه‌كانی ڕێكخراوی ئۆپیك به‌ڕێوه‌چوو.
لوعه‌یبی له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌ئێستادا عێراق 170 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كهمكردوهتهوهو پێش كۆتایی ئه‌م مانگه‌ش 40 هه‌زار به‌رمیلی دیكه‌ش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
xendan -
