کۆیە.. دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران
شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای کۆیە ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە گەڕەکی (حەمامۆک)ی شارۆچکەی کۆیە لەلایەن چەند کەسێکەوە دزی لە ماڵان کرا، ئەمڕۆ 18ی کانوونی دووەم پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کۆیە بە هاوکاریی بازگەی "مەسیف - سەلاحەدین توانرا هەردوو دزەکە دەستگیر بکرێن".
گوتیشی: "هاوکات دەست بەسەر چەند کەلوپەلێکیشدا گیرا کە دزیبوویان کە بریتی بوون لە دوو تەلەفزێۆن و دوو ئای پاد و مەکینەیەکی دوورمان و بوتڵی غاز".
هێمای بۆ ئەوەش کرد "ئێستا هەردوو تۆمەتبارەکە بەندن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ کردووە."
باسنیوز
