کۆیە.. دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران

 کۆیە.. دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران
پۆلیسی قەزای کۆیە دەستگیرکردنی دوو کەسی ڕاگەیاند کەلە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین کەلوپەلی هاووڵاتیانی کۆیەیان دزیبوو.

شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای کۆیە ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە گەڕەکی (حەمامۆک)ی شارۆچکەی کۆیە لەلایەن چەند کەسێکەوە دزی لە ماڵان کرا، ئەمڕۆ 18ی کانوونی دووەم پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کۆیە بە هاوکاریی بازگەی "مەسیف - سەلاحەدین توانرا هەردوو دزەکە دەستگیر بکرێن".

گوتیشی: "هاوکات دەست بەسەر چەند کەلوپەلێکیشدا گیرا کە دزیبوویان کە بریتی بوون لە دوو تەلەفزێۆن و دوو ئای پاد و مەکینەیەکی دوورمان و بوتڵی غاز".

هێمای بۆ ئەوەش کرد "ئێستا هەردوو تۆمەتبارەکە بەندن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ کردووە."






باسنیوز




Top