فەرید ئەسەسەرد: یەکێتی و پارتی جەختیان لەسەر تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە کردووەتەوە
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: “لە کۆبوونەوەی داهاتووی پارتی و یەکێتیدا، باسی زۆر پرس دەکرێت، لەوانەش کاراکردنەوەی حکوومەت و پەرلەمان و دۆخی چەقبەستووی سیاسیی کوردستان، بۆیە یەکێتی خۆی بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو ئامادە دەکات و بڕیارە پێشنیار و قسەی خۆی لەسەر پرسەکان هەبێت”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “یەکێتی بە ڕاشکاوانە ئەمجارە لەگەڵ پارتی قسە دەکات و هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە دەبێت ئەم قۆناغە تێپەڕێنرێت". ئەوەشی خستە ڕوو: “یەکێکی دیکە لە پرسەکان، پرسی بابەتی نەوت و گاز و سەرچاوە سرووشتییەکان دەبێت”.
دوای پەیامەکەی بارزانی، شاندێکی پارتی دیموکراتیی کوردستان سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا، دواتریش لە هەولێر، کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی بەڕێوە چوو.
باسنیوز
