فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: چەند وڵاتێکی دیکە کونسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە

 فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: چەند وڵاتێکی دیکە کونسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە
ژمارەی کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان بەرز دەبێتەوە

ژمارەی کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی وکردستان بەرز دەبێتەوە و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاشکرای دەکات کە چەند وڵاتێکی دیکە نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

عەبدولخالق محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: “ئێستا 30 کونسوڵخانە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە کە بڕیارە چەند وڵاتێکی دیکە نوێنەراتیی خۆیان لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە، ئێستاش لە بەغدا، خەریکی ڕێرەوی یاسایین بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان کونسوڵگەریی خۆیان بکەنەوە”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە “زۆر گرنگە لە ڕێگای ئەم کونسوڵخانانەوە، پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەرەوە بەهێز بکرێت و ببرێتە ئاستێک کە دواجار هەر بڕیارێک لەبارەی داهاتووی کوردستان بدرێت، پشتیوانی لێ بکرێت".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە هەرێمی کوردستان لە لێواری گەشەی سیاسی و دیپلۆماسیدایە، بۆیە بوونی ئەم کونسوڵحانانەی لە کوردستان بە “گرنگ” وەسف کرد.








باسنیوز
Top