هاوسەرۆکانی هەدەپە بە 225 ساڵ زیندانی سزا دران
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی کوردستانی باکوور، بەپێی بڕیارەکەی سەردۆزگەری گشتیی تورکیا، به تۆمەتی ڕێبەرایەتی و ئه‌ندامێتی له لقی سیاسیی (PKK و KCK) له تورکیا، 142 ساڵ بەندکردن بۆ دەمیرتاش و 83 ساڵ زیندانیش بۆ فیگن یۆکسەکداغ ده‌رکراوه.
داواکاری گشتیی تورکیا ئه‌م حوکمانه‌ی ده‌رکردووه و ڕاده‌ستی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به دۆسیه‌ی هاوسه‌رۆکانی هه‌ده‌په‌ی کردووه.
سه‌لاحه‌ده‌ین ده‌میرتاش و فیگن یۆکسکداغ مانگی نۆڤەمبەری 2016 لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لەگەڵ 9 پەرلەمانتاری دیکە ده‌ستگیر کراون.
له هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه که چالاکیی ده‌میرتاش لە کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک تاوانه و پاگه‌نده‌ی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە و هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی توندوتیژیی دراوه‌ته پاڵی و داوای142 هەتا 143تا ساڵ زیندانی بۆ کراوه.
باس‌نیوز
