تاران.. نووسینگەی ڕاوێژکارەکانی ڕەفسەنجانی داخرا

 تاران.. نووسینگەی ڕاوێژکارەکانی ڕەفسەنجانی داخرا
یەکێک لە ڕاوێژکارانی هاشمی ڕەفسەنجانی ئاشکرای کردووە کە نووسینگەی "یاسر ڕەفسەنجانی" و ڕاوێژکارەکانی لەناو بینای کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران داخراوە.



مورتەزا ئەلویری، ڕاوێژکاری ڕەفسەنجانی، بە ماڵپەڕی (ئیلنا)ی ڕاگەیاندووە "بە هۆکارێکی نادیار نووسینگەی یاسر هاشمی، کوڕی ڕەفسەنجانی و چەند ڕواێژکارێکی دیکەی داخراون."



ئاماژەی بەوەش داوە کە بە تەلەفۆن منیان لەم هەواڵە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام دواتر ڕایانگەیاندووە "ئەمە کاتییە و بەتەمان لە شوێنێکی دیکە ئەو نووسینگانە بکرێنەوە و هەتا ئێستا ئەم شوێنانە دیاری نەکراون و بە منیان ڕاگەیاندووە هەتا ڕۆژی شەممەی داهاتوو سەبر بکەم."



ئەو ڕاوێژکارانەی ڕەفسەنجانی کەلە بوارە جیاجیاکاندا کاریان کردووە و نووسینگەکانیان داخراوە بریتین لە "عەلی‌محەمەد بەشارەتی، ڕەستگاری، یاسر هاشمی و عەباسی فەرد."



عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆماری ئیسلامی و سەرۆکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران و هەفتەی پێشوو و لە تەمەنی 82 ساڵیدا بەهۆی ڕاەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.











باسنیوز
Top