عادل موراد: كۆمه‌ڵێكى كه‌م ئیداره و دارایی یه‌كێتى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كار ده‌هێنن
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى، هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌رپرسانى حزبه‌كه‌ى و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت ،كه یه‌كێتى به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه و گرفته‌وه ده‌ناڵێنێت و بێ گوێدانه مێژوو و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى، یارى به پاره و پوولى حزبه‌كه‌وه ده‌كه‌ن.
عادل موراد، سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ڕه‌خنه‌ى توند ئاراسته‌ى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ى ده‌كات و، ده‌ڵێت :" ئەمڕۆ كە یەكێتییەكەمان لە دوای نەخۆشكەوتنی مام جەلال بەدەست چەندین كێشە و گرفتى جۆرا و جۆره‌وه دەناڵینێت، كە زۆربەیان بەداخەوە زادەی دەست سەركردەكانێتی، كە بێ گوێدانە مێژوو و جەماوەر و ڕای كادیر و ئەندامانی یەكێتیی، یاری بە موقدەرات و پارە و پوولی ئەم حزبەوە دەكەن و كادرە دڵسۆزەكانیشی بەسكی برسی و گیرفانی خاڵی، لە پێناو پاراستنی یەكێتیی و دەسكەوتەكانی، هەوڵ و كۆشش دەدەن".
سكرتێره‌كه‌ی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌یه‌كی له گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سكرتێری یه‌كێتى، ده‌شنووسێت :" سەرەڕای زیادبوونی داهاتی نەوت و غازى هەرێم، كە بەشێكی زۆر كەمی دەگاتە دەست هاووڵاتیانی و ماف خوراوانی هەرێمەكەمان، دەبینین كۆمەڵێكی كەم ئیدارە و دارایی یەكێتی بۆ بەرژەوەندی خۆیان و ئۆتۆمبیل و خانوو و گه‌شت و كۆنفرانس لەسەر حیسابی یەكێتیی بەكاردەهێنن".
عادل موراد، ده‌شڵێت :" پێم وایە كشانەوەی وەزیرەكانمان كە لەم حكوومەتە بەر كەنار خراون، ئێستا پێویستە و، دەبێت پێداگری بكەین لەدابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزی پێشمەرگەی كوردستان".
ئه‌و به‌رپرسه بالایه‌ی یه‌كێتى، له ڕێگه‌ى نووسینه‌كه‌یه‌وه داوا دەكات، بەزوترین كات مەكتەبی ئیدارە و داریی گشتی یەكێتی بخرێتە ژیر چاودێری لیژنەیەك لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی و ئەنجوومەنی ناوەندیی بۆ وردبینیكردن و دارشتنەوەی خەرجی و داهاتەكانی، بەشێوەیەك كە مووچەی كادیر و كارمەندەكان لەكاتی خۆیدا و بێ داوكەتن دابەش بكرێت.
bas news-
