داواكاری گشتی ئامه‌د داوای 142 ساڵ زیندانی بۆ ده‌میرتاش و 83 ساڵ بۆ یوكسه‌كداغ ده‌كات
به‌پێی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ئامه‌ده‌وه ئاماده‌كراوه، دوای ته‌واوبوونی لێپرسینه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانی گشتی هه‌ده‌په، به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسی په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه، هه‌روه‌ها پروپاگانده بۆ ئه‌و رێكخراوانه و ره‌واكردنی تیرۆر و توندوتیژی، داوای 43 بۆ 142 ساڵ زیندانی بۆ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كراوه.
هه‌روه‌ها داواكاری گشتی ئامه‌د به تۆمه‌تی پروپاگانده بۆ په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه داوای 30 بۆ 83 ساڵ زیندانی بۆ فیگه‌ن یوكسكداغ كردووه.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په له 4 مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیركران.
له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 17 مانگی رابردوودا له توركیا، هه‌شت هه‌زار و 432 ئه‌ندامی هه‌ده‌په و ده‌به‌په ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستگیركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 360 كه‌سیان، هاوسه‌رۆكانی گشتی هه‌ده‌په‌و په‌رله‌مانتاران‌و هاوسه‌رۆكی شار‌و ناوچه‌و شارۆچكه‌كانن.
xendan -
-
