ئه‌مریكا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زیاتر له‌ئاسمانه‌وه بۆ شه‌ڕڤانان به‌رده‌داته‌وه
ژه‌نراڵ كارلتۆن ئێڤهرهارت، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی جوڵه‌ی ئاسمانی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا به یوئێس ئه‌ی توده‌ی ڕاگه‌یاند "به‌ردانه‌وه‌ی هه‌وایی ووردی ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر به‌رێوه‌ده‌چێت و ئه‌وه یارمه‌تی هێزه زه‌مینییه‌كان هێرش و هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆكۆنترۆڵكردنهوهی ڕه‌ققه فراوانتربكه‌ن."
ساڵی ڕابردوو هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا 16 جار له‌رێگای فرۆكه‌وه چه‌ك و پێداویستی بۆ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌رداوه‌ته خواره‌وه و به‌ته‌نها له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوودا شه‌ش به‌ردانه‌وه‌ی چه‌ك و پێداویستی له‌ئاسمانه‌وه هه‌بووه.
به‌ردانه‌وه‌ی چه‌ك و پێداویستی زۆر گرنگه بۆ گه‌یاندنی پێداویستی بۆ هێزێك كه ناتوانێت له‌رێگای زه‌مینییه‌وه هێڵی گه‌یاندنی پێداویستییه‌كانی جه‌نگی بۆ دابین بكرێت.
جۆن دۆریان، وته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له به‌غداوه ڕایگه‌یاند "له‌و جۆره حاڵه‌تانه‌دا به‌ردانه‌وه‌ی پێداویستی له ئاسمانه‌وه زۆر پێویست و گرنگه".
هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌رێگای گورزی ئاسمانی و چه‌ند تیمێكی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكاوه پشتیوانی ده‌كات له هێزێكی نزیكه‌ی 45 هه‌زار كه‌س له شه‌ڕڤانانی سوریا و هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا مه‌شق به شه‌ڕڤانه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌و شه‌ڕڤانانه به هێزه‌كانی سوپای سوریای دیموكراتی ناسراون و له‌نه‌ته‌وه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی سوریا پێكهاتوون یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ی سه‌ربه به پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) به‌شێكی كاریگه‌ری هێزه‌كانی سوپای سوریای دیموكراتیك پێكده‌هێنن.
ئێڤهرهارت ڕونیكردۆتهوه ئێستا به‌ردانه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان له‌رێگای ته‌كنه‌لۆژیای جی پی ئێس و په‌ره‌شووتی كۆنترۆڵكراوهوه به‌رده‌درێته‌وه بۆ نزیكه‌ی ده هه‌تا 15 مه‌تر له شوێنی ئامانجهكهوه له‌سه‌ر زه‌وی. ئاماژه‌شیكردووه به‌وه‌ی چه‌ك و پێداویستییه‌كان له چه‌كی سووكه‌وه هه‌تا ئۆتۆمبیل له‌خۆده‌گرن.
ئاشكراشیكردووه هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا ده‌توانێت له‌شه‌ودا پێداویستییه‌كان فڕێ بداته خواره‌وه و شوێنی بهردانهوهكان ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش نه‌توانن ده‌ستبگرن به‌سه‌ر چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه ئه‌مریكییه‌كاندا.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی له قه‌باره‌دا فراوانتربوون و به‌ره‌و شاری ڕه‌ققه‌ی به‌ناو پایته‌ختی داعش له سوریا پێشڕه‌وییان كردووه. پنتاگۆن ئاشكرایكردووه له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ڕه‌ققه‌دا شه‌ڕڤانان توانویانه نزیكه‌ی 300 میل له خاكی ژێر ده‌ستی داعش كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پێداویستی ته‌نها بۆ شه‌ڕڤانه عه‌ره‌به‌كانی ناو هێزه‌كانی سوپای سوریای دیموكراتی دابینده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌دووربگرن له توڕه‌كردنی توركیا، كه هاوپه‌یمانێكی گرنگه له شه‌ڕی دژی داعشدا.
سه‌ره‌تا، كورده‌كان زۆرینه‌ی هێزه‌كانی سوپای سوریای دیموكراتییان پێكده‌هێنا به‌ڵام ڕاوێژكارانی ئه‌مریكی هه‌وڵیاندا ژماره‌یه‌كی زیاتری عه‌ره‌ب بهسهربازبگرن و ئێستا نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی هێزه‌كان له پێكهاته‌ی عه‌ره‌بن.
ژه‌نراڵ ستیفن تاونسێند، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق وتی "ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین هێزێك له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕه‌ققه و به زۆری له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب كۆبكه‌ینه‌وه چونكه پێكهاته‌ی ئیتنیكی ڕه‌ققه وایه."
xendan -
