شه‌ڕڤانان شكست به هێرشێكی داعش ده‌هێنن
به‌پێی ئاژانسی هاوارنیوز، تیرۆریستانی داعش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه‌و تا كاتژمێر 10:00 به‌یانی شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامی هه‌بووه‌و دوای كوشتنی 15 تیرۆریست هێرشه‌كه شكستی پێهێنراوه.
له‌تێكشكاندنی هێرشه‌كه‌دا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری شه‌ڕڤانانیان كردووه و ژماره‌یه‌ك له ئۆتومبێله‌كانی داعشیان تێكشكاندووه.
له پێنجی تشرینی دووه‌می 2016 هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به پاڵپشتی هاوپه‌یمانان ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی توڕه‌یی فوراتیان راگه‌یاند، به ئامانجی گه‌مارۆدان و دابڕینی شاری ره‌ققه‌ی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له‌سوریا.
ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رزگاركردنی گوند‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌روی ره‌ققه‌و دابڕینی ئه‌و شاره‌یه له‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌به پایته‌ختی داعش له‌سوریا ناوده‌برێت.
به‌پێی ئاماره‌كان، له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی ڕه‌قه، تا ئێستا به گشتی سێ هه‌زار و 200 كیلۆ مه‌تر چوارگۆشه خاك و 236 گوند و ژماره‌یه‌ك كێڵگه و گردی ستراتیژی له ده‌ستی داعش ڕزگاركراون.
xendan -
